وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ داخران و پشوودانی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ بە هۆی ناکۆکی لەسەر پەسندکرانی گەڵاڵەی بوودجەی ئەو وڵاتە لە کۆنگریسی، ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئاسایشی خۆراکی خێزانە ئەمریکاییەکان بۆ ساڵی 2024 کە بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو بێتەوە، ڕادەگرێت، چونکە ڕاپۆرتەکە "زێدەڕۆیانە سیاسی" و پڕە لە زانیاریی هەڵە.
جوزێف لۆبێررا، لە ناوەندی یەکەمایەتی بوودجە و سیاسەتی یەکەمی توێژینگەی ئەمریکایی لەوبارەیەوە بە ئاسۆشیتدپریسی ڕاگەیاند: سڕینەوە و ڕاگرتنی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئاسایشی خۆراکی خێزانە ئەمریکاییەکان هاوکاتی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لەو وڵاتە بە هۆی هەڵامسان، نرخەکان و تەنگەژەی زاڵ بە سەر کۆچبەری و دابەزینی بوودجەی پێویستی پلانە خۆراکییەکان، دەتوانێ ببیتە هۆی پشتگوێخرانی قەیران و واقیعێکی تاڵی کۆمەڵگای ئەمریکا لە لایەن دەوڵەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بەبێ دەیتای ساڵانە، پلانداڕشتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی و پاڵپشتی لە چینی خوارەوە دژوار دەبێت و ناوەندە مەدەنییەکان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکانیش چیتر ئامرازێکی گرینگ بە هەڵسەنگاندنی پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانیان نابێت.
Your Comment